سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 35 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانی ئۆردووگای زێوه ده‌ڵێت: خۆڕاگری و قاره‌مانێتیی په‌نابه‌رانی زێوه و دایكه ئامینا و سه‌دان نموونه‌ی تری گه‌لی كورد، په‌یامێكی ڕوون بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك كه دوژمن چه‌نده دڵڕه‌ق و پڕچه‌كیش بێت ناتوانێ ڕێ له ئیراده‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كورد بگرێ و سه‌رشۆڕ و تێكشكاو ده‌مێنێته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ..
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ سی و پێنج ساڵ به‌سه‌ر بوردومانی (ئۆردوگای زێوه) تێده‌په‌ڕێت. له 9ـی حوزه‌یرانی 1985ـدا ڕژێمی به‌عسی عێراق به هه‌شت فڕۆكه‌ی سیخۆ ئۆردۆگای به شێوه‌یه‌كی دڕندانه په‌نابه‌رانی زێوه‌ی بوردومان كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر ژن و منداڵی بێ تاوانی شه‌هید كرد.
كاره‌ساتی زێوه یه‌كێكه له لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و هیچ كاتێك له یاد ناچێت. ڕژێمی به‌عس به ئه‌نفال و گرتن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان نه‌وه‌ستا و تاوانی دڕندانه‌ی زێوه‌شی ئه‌نجام دا. هه‌ر كه‌سێك ناڵه‌ی برینداران و جه‌سته‌ی له‌تله‌تكراو و سووتاوی شه‌هیدانی زێوه‌ی دیتبا، زۆر به باشی دڕنده‌یی ڕژێمی ئه‌و كاتی عێراق و مه‌زڵوومییه‌تی گه‌لی كوردستانی بۆ ده‌رده‌كه‌وت. له هه‌مانكاتیشدا، خۆڕاگری و قاره‌مانێتیی په‌نابه‌رانی زێوه و دایكه ئامینا و سه‌دان نموونه‌ی تری گه‌لی كورد، په‌یامێكی ڕوون بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك كه دوژمن چه‌نده دڵڕه‌ق و پڕچه‌كیش بێت ناتوانێ ڕێ له ئیراده‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كورد بگرێ و سه‌رشۆڕ و تێكشكاو ده‌مێنێته‌وه.
له‌و یاده دڵته‌زێنه‌دا سڵاو بۆ گیانی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی زێوه و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی و سڵاو بۆ گیانفیدایی و ئازایه‌تیی گه‌لی كوردستان.
مسعود بارزانی
9ـی 6ـی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.