%٩٠ی باوشكه واته هاتۆچوو كردنی ئوكسجین له ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆ نموونه هه‌ناسه‌دان به شێوه‌ی پچڕ پچڕ و كورت ده‌بێت، له ناكاو كه‌سێك باوشكه ده‌دات به‌پێی پێویست ئوكسجین ده‌چێته ناو جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه، واته باوشكه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و كه‌سه كه پێویستی به ئوكسجینی زیاتر هه‌یه، نه‌ك هۆكارێك بێت بۆ خه‌واڵویی.
باوشكه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ؟
باوشكه شتێكی له ناكاوه بێ ئه‌وه‌ی تۆره ببین ئوكسجین ده‌چێته ناو سییه‌كان و لێكچوونی په‌رده‌ی گوێ، له باوشكه داندا هه‌ندێك ئه‌ندامی جه‌سته زیاتر كارا ده‌بن و ده‌كه‌ونه جۆڵه، ده‌م ده‌بێته‌وه و چه‌ناگه دێته خواره‌وه زیاتر ئوكسجین ده‌چێته ناو خانه‌كانی له‌ش، ماسوولكه‌كانی زگ شل ده‌بن و ماسوولكه‌ی نێوان قه‌فه‌زی سنگ و زگ بۆ خواره ده‌جۆڵێت.
- هۆكاره‌كانی باوشكه
- كاتێك دی ئۆكسیدی خوێن به‌شێوه‌یه‌كی رێك به‌رز ده‌بێته‌وه ئوكسجینی كم ده‌بێته‌وه، به باوشكه مرۆڤ ئوكسجینێكی زیاتر وه‌رده‌گرێت.
- باوشكه باشترین رێگه‌یه بۆ كۆنترۆڵ كردنی پله‌ی گه‌رمی مێشك، مێشك فێنك ده‌كاته‌وه.
- هه‌ندێك جار باوشكه ده‌بێته هۆكاری لێكچوونی ماسوولكه‌كانی له‌ش.
- یه‌كێك له هۆكاره‌كانی باوشكه كمی شه‌كری خوێنه، تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیاتر باوشكه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر شه‌كر به‌پێی پێویست بگاته خوێن ماندووبوون له‌ناوده‌چێت و ئه‌و باوشكه‌پچڕ پچڕانه نامێنن.
باوشكه و نه‌خۆشییه‌كان
باوشكه‌ی زۆر ده‌بێته هۆی ئیفلیج بوون، نه‌خۆشی لۆگریك ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه كه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ده‌ماری تۆره‌بوون كه به‌رپرسیاره له جۆڵه‌ی ماسوولكه‌كان، هه‌ندێكجاریش ده‌بێته‌هۆی ئازاری سه‌ر و شه‌قیقه.
ئا- شه‌هلا ره‌شید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.