سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رێژه‌ی تووشبووان له رێژه‌ی چاكبووان زیاتره‌و رۆژبه رۆژیش ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له زیادبووندایه.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا ڤاكسین بۆ نه‌خۆشییه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندیداین بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كان.
گوتیشی : ئێستا خۆپارێزی له ئه‌ستۆی هاووڵاتیان دایه‌و پێویسته هاووڵاتیان ده‌مامك به‌كاربهێنن و هاووڵاتی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌بینیت له خۆپارێزی، هه‌ر ئه‌مڕۆش 33 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.