ده‌روازه‌ی سنووری سێمالكا به خاڵی سه‌ره‌كی په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل داده‌نرێت له نێوان هه‌رێم و رۆژئاوای كوردستان، هه‌ر له رێگای ئه‌و ده‌روازه‌یه‌وه رێكخراوه مرۆییه‌كان یارمه‌تی و پێداویستی مرۆیی به رۆژئاوا ده‌گه‌یه‌نن به‌تایبه‌تی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام داخستنی ئه‌م ده‌روازه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ئاسته‌نگی زۆری له‌م رووه‌وه درووستكرد.
د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی چه‌ند رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌م باره‌وه رایگه‌یاند: رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان له رێگای ده‌روازه‌ی سێمالكاوه هاتوچۆی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها رێكخراوه مرۆییه‌كانیش له‌م رێگایه‌وه كه‌لوپه‌ل و هاوكارییه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاری ده‌كات به‌ڵام له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێكه‌وتی 1/3/2020 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوسه‌ره‌وه ئه‌م ده‌روازه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داخرا ئه‌مه‌ش تا رادده‌یه‌ك ئاسته‌نگی درووستكرد به‌تایبه‌تی بۆ گه‌یاندنی كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: داخستنی ده‌روازه‌كه ئاسته‌نگی بۆ رێكخراوه‌كان درووستكرد بۆ ئه‌نجامدانی كاری مرۆیی، داوایان كرد كه ئه‌م ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه بۆیه به میكانیزمێكی گونجاو له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوسه‌ر بڕیاردرا كه هه‌فتانه رۆژانی سێشه‌ممه ده‌روازه‌كه بكرێته‌وه بۆ ناردنی پێداویستی مرۆیی و خۆراك به‌تایبه‌تی كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به خۆپاراستن و ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زێباری ئاماژه‌ی به‌و رێكخراوانه كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا هاریكاری پزیشكی‌یان گه‌یاندۆته رۆژئاوای كوردستان و وتی: ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هاوكارییه‌كانیان گه‌یاندۆته رۆژئاوای كوردستان كه بریتی بووه له كه‌لوپه‌لی تاقیگه و پشكنینی كۆرۆنا، دا‌و و ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی فریاكه‌وتنی خێرا، كه‌ره‌سته‌ی تیشكی سه‌روو ده‌نگ، یارمه‌تی بۆ به‌ساڵاچووان و كه‌م ئه‌ندامان و كه‌ره‌سته‌ی پاككردنه‌وه به‌م شێوه‌یه: رێكخراوی (MSF - Holland) نزیكه‌ی له (50) تون دا‌و و ده‌رمان، رێكخراوی پزیشكانی بێ سنووری هۆڵه‌ندی نزیكه‌ی (٤٨) تون، رێكخراوی (MSF - Switzerland) (١) تون، رێكخراوی (UPP Italian Organization) زیاتر له (٥) تون، رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی (IRC Organization) زیاتر له (9) تون، رێكخراوی (Barkopharma Company) زیاتر له (١١) تون، كۆمپانیای وۆرلد واید زیاتر له (١٢) تون، رێكخراوی مینتۆری به‌ریتانی (357) كیلۆ گرام و (٥٠) ترۆمپا، رێكخراوی به‌حر نزیكه‌ی (٣) تون ، رێكخراوی (MDM) زیاتر له (٢) تون، كۆمپانیای (American Power Gate) نزیكه‌ی یه‌ك تون، كۆی گشتی ئه‌و هاوكارییانه نزیكه‌ی (154) تون كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی بووه.
سه‌باره‌ت به ئاسانكارییه‌كان بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی به رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وتی: له ئێستادا قه‌یرانی ده‌ستكه‌وتنی كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی تایبه‌ت به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌یه و رێنمایی تایبه‌تیش ده‌رچووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگری له هیچ رێكخراوێك نه‌كردووه بۆ دابینكردنیان، به‌ڵكو ئاسانكاری زۆریشیان بۆ كردوون، هه‌روه‌ها باج و رسوماتیش له رێكخراوه‌كان وه‌رناگیرێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌یاندنی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه به رۆژئاوای كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و رێنماییه تایبه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.