سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له عێراق رایگه‌یاند كه 87 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له شاری نه‌جه‌ف باشووری ئه‌و وڵاته، تۆماركراوه.
سه‌رچاوه‌كه به میدیاكانی خۆجێی رایگه‌یاندووه كه له تاقیگه‌كاندا، پشكنین بۆ ژماره‌یه‌ك حاڵه‌ت ئه‌نجامدراوه كه 87 حاڵه‌تیان پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، تووشبووه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ر دوێنێ له نه‌جه‌ف، 51 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
تا ئێستا له عێراق، 13 هه‌زار و 481 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌یش، 370یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 572ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.