فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ره‌وشی په‌نابه‌رانی عێراق له وڵاتانی ده‌ره‌وه و لێكه‌وته‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئوردن، لوبنان، پاكستان و نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمیسیار بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان تاوتوێ كرد.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه فوئاد حوسێن له كۆنگره‌یه‌كی (ڤیدیۆ كۆنفرانسدا) به‌شداریی كردووه كه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) سازكرابوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆنگره‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئوردن، لوبنان، پاكستان و نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمسیار بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان به‌شداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه له كۆنگره‌كه‌دا، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه پێویسته بۆ پاراستنی گیانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بگیرێنه‌به‌ر تاوتوێ كراوه، جگه له‌وه‌یش گفتوگۆ كراوه سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بۆ ئه‌و چینانه‌ی كه په‌راوێزخراون.
باس له‌وه‌یشكراوه كه هه‌ر له میانی كۆنگره‌كه‌دا، لێكه‌وته‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له داهاتوودا، په‌یوه‌ست به پاراستنی گیانی ئاواره‌كان، خراوه‌ته به‌رباس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.