نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عێراق رایده‌گه‌ێنێت، شه‌پۆله‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تا وه‌رزی زستانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل ،نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق ئه‌وه‌ی گوتووه "وێرای زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، به‌ڵام تاكی هاووڵاتی عێراقیی گومانی له بوونی په‌تاكه هه‌یه".
گوتیشی: "له ماوه‌كانی رابردوودا، رێوشوێنی باش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له عێراق گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام توندی له جێبه‌جێكردنی وه‌ك پێویست نه‌بوو، هه‌روه‌ها تا ئه‌و پاته‌یه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه ".
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عێراق، ئه‌دهه‌م ئیسماعیل ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رێوشوێنی باشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هاووڵاتییان پێوه‌ی پابه‌ند نین به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان له بوونی راستی ئه‌و په‌تایه هه‌یه.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل گوتیشی: "ئه‌گه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستیی هه‌ره‌س بهێنێت، ئه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای كۆرۆنا ده‌بێت، جگه له‌وه‌یش ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ند نه‌بن به رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی، ئه‌وا عێراق ده‌بێت به سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.