Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:50

ھاورێیەتی نێوان کوردێک و فینلاندێک و کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی لە ناو دارستان

كە چاوی کەوت بە پێشانگا و سەیری تابڵۆی( بە خێر ھاتن بۆ پێشانگای کاتەکانی یاسکا) چاوی پر بوو لە ئاو و لە خۆشیان گریا و فرمێسکی ھاتنە خوار
کوردستان TV
100%

 بۆ یاسکای فینلاندی، لە لایەن رەسوڵ خۆڕەم بە شێوەی سورپرایز، بۆتە جێگای باس و خواسی رۆژنامە کانی فینلاند. سەرەتا بە نیاز بووم و زۆرم پێ خۆش بوو، ئەم پێشانگایە بۆ خۆم بە وێنەکانی خۆم لە ناو دارستان بکەمەوە. پاشی بیرم لێ کردوە پاش نزیک دە ساڵ ژیانم لە وڵاتی فینلاند دەتوانم ئەم سورپرایز و کارە وەک دیاری پیشکەشی ھاورێم یاسکا و گشت ئەو کەسانە بکەم کە لە ماوەی ساڵانی ژیانم لەم وڵاتە بۆم باش بوونە. واتە بەم شێوە ھەتا رادەێک قەڕەبۆی باشی و چاکەکانیان بکەمەوە.

یاسکا پێنتی نێن، تەمەن٦٤ ساڵ خانە نشینە و نزیک دوو ساڵە تۆشی نەخۆشی لە بیرچوونەوەی کورت ماوە بووە! کاتی لە نەخۆشخانە بوو سەردانم دەکرد دەم زانی ئەویش سەرەرای ھەبوونی٣ مناڵ و٢ برا زیاتر لەوەی بە دەست نە خۆشی لە بیر چوونەوە بناڵیت، لە تەنیایی و بێ کەسی زیاتر ئازار دەکێشێت. یاسکا خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لە ئیشی گرافیک و ریکلام. بە ھۆی کارامەیی و لێزانی چەند جار خەڵاتی پێ بەخشراوە. ئەو زۆری حەز لە وێنەگری شەقام و ژیانی رۆژانەی خەڵکە.

سەرەرای ھەبوونی وێنەی زۆر باش ھیچ کات پێشانگای وێنەی نەبووە. دوایین جار نزیک٣ساڵ پێش وێنەی گرتووە. ویستم بەم کارەم دوبارە نزیکی کەمەوە بە دنیای وێنە و ھونەر. بێ ئەوەی بزانێت و ئاگادار بێت وێنەکانم لە فەیس بووکی کۆپی کرد و بە ھاوکاری ھاورێم ھومەن ئێدیتن کردن و کوالیتیان بەرز کردنەوە و ئامادەن کردن بۆ پرینت. بێ یارمەتی ماڵی ھیچ کەس و لایەنێک لە رۆژی ھەینی و لە کەشێکی تەواو بارانی توانین وێنەکان لە ناو دارستان جێگر بکەین و پشانگاکە ساز بکەین.

چارەگێک پێش کردنەوەی پێشانگا لە گەڵ یاسکا لە ماڵ را وەرێ کەوتین بۆ ناو دارستان. دەی وت چ باسە بۆ کۆ دەچین؟ وتم دەچین بۆ ئاھەنگی رۆژی لە دایک بوونی ھاورێکەم. كاتی لە دور را چاوی بە بنەماڵە، خزم و بەشدار بووان کەوت وتی چ باسە؟ بە گاڵتە وتم وا دیارە پۆلیس لەوێ نییە، کەواتە خێرە. كە چاوی کەوت بە پێشانگا و سەیری تابڵۆی( بە خێر ھاتن بۆ پێشانگای کاتەکانی یاسکا) چاوی پر بوو لە ئاو و لە خۆشیان گریا و فرمێسکی ھاتنە خوار.

منیش بە دەنگێکی پر لە گریان و بەرز وتم یاسکا بە خێر ھاتی بۆ پێشانگای خۆت و پیرۆزە. رۆژنامە نووس و کامێرامان و بەشدار بووان زیاتر لێن نزیک بوونەوە. براکانی و بەشدار بووان بە چەپڵە لێدان لە لاێک پیرۆزبایان بە یاسکا دەکوت و لە لاێکی تر سپاسی منیان دەکرد! برای گەورەی یاسکا دەستی لە سەر شانم دانا و وتی بەراستی تۆ نمونەی ھاورێیکی راستەقینە و بە سۆزی. ئێمەی فینلاندی سەر بەرزین بە بوونی توو. باران کۆتایی پێ ھات بوو و تیشکی زێڕینی خۆری ئێوارە لە ناو دارستان ھەست پێدەکرا و شەپۆلی نەرمی با سەمای بە رەنگەکان دەکرد. دەنگم بەرز کرد و وتم فەرموون دەست بکەن بە خواردنی پیتزای بەتامی خواردنگەی کونین گاس و سەیر کردنی وێنەکان.

پێش دەست پێکردن بە کورتی وتم بەڕێزان خۆشی و ناخۆشی وڵاتی فینلاند پێوەندی بە گشتمان ھەیە. باش و خۆش بوونی حاڵی یاسکا واتە باش بوون و خۆش بوونی حاڵ و ژیانی من و تۆ. من ئەوکەسەم کە پر بە دڵ حەزم دەکرد بۆ یەکەم جار لە ناو دارستان بە وێنەکانی کوردستان پێشانگا ساز کەم. بەڵام گەورەیی مرۆڤ لە خۆ نەویستی دا لە پێشکەش کردنی ھەبووەکانی دا بۆ خۆشحاڵ کردنی ھاورێ و کۆمەڵگا. ئەگەر ئەم پێشانگایە بۆ یاسکا خۆشحاڵی و سورپرایزە، خۆشحاڵی ئەو و بینینی ئەم ھەستە خۆشەی ھاورێم، بۆ من سورپراێزیکی گەورەترە. خەڵک پیتزایان دەخوارد و سەیری وێنەکانی پر واتای یاسکایان دەکرد. ھومەن ئێرانی فۆتۆی دەگرت و ئەحمەد ئێراقیش فیلم، ئەمیر بە زمانی فارسی باسی جوانی ئەم پێشانگایە و گەورەیی دڵی منی دەکرد بۆ بینەرانی لە سۆسیال مێدیا. درەنگانی ئێوارێ لە ماڵپەری رۆژنامەی سەرەکی فینلاند ئیلتا سانۆمات بە مانشێتی، داستانی پر لە سۆزی دوو ھاورێ و پێشانگاێکی وێنە لە ناو دڵی دارستانێکی ھێلسینکی ئەم بابەتە بڵاو کراوە. نزیک٥٠٠جار لە ماوەێکی کەم ئەم بابەتە شێر و بڵاو کراوە. .

را و كۆمێنتی فینلاندیەکان سەبارەت بە پێشانگای کاتەکانی یاسکا زۆر سرنج راکێش بوون. ئەوان ھاوکات کە بە ڕێزە دەیانروانیە ئەم ئیشە مرۆڤ دۆستانەیە، لە دڵەوەش فرمێسک و گریانی خۆشیان دەباراند بەرامبەر سۆز و وەفای پەنابەرێک بۆ فینلاندێک. بۆ یەکەم جار بیرۆکەی کردنەوەی پێشانگای وێنە لە ناو دارستانیشیان پێ، بێ وێنە و زۆر جوان بوو! کە سەیری ماڵپەری رۆژنامەی ئیلتا سانۆماتم کرد یەکەم کۆمێنت ئەوە بوو: ( ھاورێی باش وەک مێوژ وایە دەکرێت بیخەیتە ناو گیرفانت! كاتی خوێندنەوەی ئەم بابەتە گریام!

بەراستی بیرۆکەێکی بێ وێنەیە کردنەوەی پێشانگا لە ناو دارستان. بۆ ڕێز گرتن لەم ھەموو سۆز و جوانیە بە ڕێز و شکۆوە کڵاوم بەرز دەکەمەوە.) من باش تێنگەیشتم لە ھۆی گریان و بە بێ وێنە لە قەڵەم دانی بیرۆکەی پێشانگام! لەم چوار چێوەدا بیرم لەوە دەکردەوە کە ئایا بەراستی جیھان بەرەو تەنیایی و بێ سۆزی دەروات کە فینلاندیەکان فرمێسکی خۆشی دەبارێنن بۆ ئەم ئەرکەی من بەرامبەر ھاورێی باشم یاسکا!؟ نازانم چ بڵێم بەس رۆژی ھەێنی رۆژی ئامادە کردن و کردنەوەی پێشانگا زۆرم فشار لە سەر بوو،

ھەر بۆیە داوام لە، سێپ پۆ نزیکترین ھاورێی یاسکا کرد بۆ ماوەی دوو کاتژمێر یارمەتیم بدات ئەگەر کاتی ھەیە و بێ ئیشە. سێپ پۆ لە وڵامی داوام دا وتی: کاتم ھەیە و بێ ئیشم و دەشزانم ئەم ئیشە خۆبەخشانە، بۆ یاسکای ھاورێم دەکەی بەڵام ھیچ پێوەندی بە من نییە و یارمەتیت نادەم. بە بیر کردنەوە لە وڵامی نەرێنی سێپ پۆ ھەتا رادەێک تێدەگەیشتم لە ھەست و گریانی خۆشی فینلاندیەکان و بێ کەسی و دەردی تەنیایی خەڵکی ئەم وڵاتە! لە فکری خۆم دا دەم وت: بەڵێ راستە بەداخەوە لەم سەردەمە ھاورێیەتی راستەقینە کەم رەنگ بووە و بەرەوە ساردی رۆیشتوە و ھیچ کەس بەلاش بەردێکت بۆ لە سەر بەردێک دانانێت و تاکەکان شتێک کە بەرژەوەندی خۆیانی تێدا نەبێت نایکەن!

سەرەرای ئەوەی کە فینلاندیەکان باش تێگەیشتبوون لە جوانی ئەم بابەتە بەڵام زۆرێک لە کوردانی فینلاند و بە واتاێکی تر لە خۆ بایەکان و خۆم بەدم راستەکانی رەوەندی کوردی و بەرێوبەرانی نزیک٤٠رێکخراوی کوردی ئەم وڵاتە ھەر تەقەیان لە سەری دەھات و بە ھۆی زاڵ بوونی ھەستی ئیرەیی، چاو چنۆکی و یەکتر نەویستی، زمان و پەنجەیان بۆ دەربڕین پیرۆزە و لایکێک سڕ و لاڵ ببوو! بە خۆم دەگوت وازھێنان لە ئەمانە و تێکەڵ بوون لە گەڵ فینلاندیەکان و نەتەوەکانی تر خێر و بێری بۆ من و گەل زیاترە ئەم خۆم بە دەم راست زانانەی گەل ھەر ئەوەنە و ھەر ئەوەندەن واتە ئەم زۆر و بۆرانە بوون و نەبوونیان بۆ من و گەڵ وەک یەک وایە و خوا رێگای راستیان پێ نیشان دات!

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ktv

 

ktv

 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.