وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم ڕایگهیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.
ڕاشیگهیاند: بیست و سێ پیاو و نۆ ئافرەت ومنداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان و ڕوناکی و گوندی ڕووناکی و ڕاپەڕین و شۆڕش و جوتیاران و کەلاری نوێ و گردەگۆزینە و فەرمانبەران و کلار کۆن و ئاوارەکان.
وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.