Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 21:26

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

هاوپەیمانان جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کردەوە
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێم تیشکی خستە سەر پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەت لە هەردوو بواری بەڕێوەبردن و داراییدا ،  بەتایبەتیش هەنگاوە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا بۆ سەقامگیریی.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو ، گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەت لە هەردوو بواری بەڕێوەبردن و داراییدا ،  بەتایبەتیش هەنگاوە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی خستەڕوو .

لە بارەی پەیوەندییەکانیش لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە کێشەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لە سەر بنەمای دەستوور بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانان کردەوە بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی سەربازیدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.