لیژنەی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەقەزای چۆمان بهمهبهستی رێگری له ڤایرۆسی كۆرۆنا چهند بریارێكی دهركرد .
بەهۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆس کۆڕۆنا لەسەنتەری قەزاکەمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران، ڕۆژی 9/6/2020 ژووری ئۆپەڕاسیۆنی کۆڕۆنا ڤایرۆسی قەزاکەمان کۆبووەوە، بەهۆی گەیشتنی ئەو پەتایە بەماڵ و شەقامەکانی قەزاکەمان و دروست بوونی مەترسی گەورە ،لیژنەکەمان لە پێناو خۆ پارێزی ئەو ڕێککارانەی خوارەوەی لەو قۆناغدا بەئامانجی تەشەنەسەندنی زیاتر دەخاتە بواری جێ بەجێ کردن .
1. دەرچوون لەسەنتەری قەزای چۆمان و هاتنەناوەوەی هاووڵاتیان بۆ قەزای چۆمان دادەخرێت هیچ هاووڵاتیەک ڕێگەی پێنادرێت نە لەچۆمان دەربچێت نە بێتە نێو قەزای چۆمان تا بتوانین ڕووبەڕووی دۆخەکە ببینەوە.
2. هەموو هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، کەخود پارێزی لەبەستنی ماسک و لەدەست کردنی دەست کێش و خۆ بەدوور گرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ بکەنە مەرجی سەلامەتی خۆیان.
3 . هەموو ناوچە گەشتیارییەکان دادەخرێن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە گەشتیار نادرێت لەشوێنە گەشتیارییەکان بمێننەوە.
4. هەر هاووڵاتیە سەردانی دەرمانخانەکان بکات و نیشانەکانی تێدا هەبن، لەلایەن کارمەندانی دەرمانخانەکان نابێت چارەسەریان پێبدرێت و دەبێت نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە بکات بەمەبەستی وەرگرتنی پشکنینی کۆڕۆنا ڤایرۆس
5 . مزگەوتەکانی سەنتەری قەزای چۆمان دادەخرێن و نوێژو وتارەکانی ڕۆژی هەینی تێدا ناکرێن تا بڕیاری نوێی لیژنەی پێدەردەچێت.
6. بازاڕی چۆمان بەتەواوی دادەخرێت تا ئەو کاتەی پشکنینی بەرکەوتووەکان وەردەگیرێت و ڕێککاری نوێ بەرامبەر دۆخەکە دەدرێن.
7. ڕۆژانە ژوری ئۆپەڕاسیۆنی قەزاکەمان کۆدبێتەوە بە گۆڕانکاری لە ژمارەی تووشبووان و گومان لێکراوان بڕیاری نوێ بە ئامانجی خۆپارێزی دەردەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.