بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رەتیدەكەنەوە داوایانكردبێت بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی دەست پێبكاتەوە، بەهیچ شێوەیەک لێدوانی لەم شێوەیە نهدراوه.
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە
ئەمڕۆ لەچەند پەیج و ماڵپەڕێک و کەناڵێک، لێدوانێک بەناوی بەڕێز د. دلۆڤان محمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڵاو کراوتەوە، گوایە وەک تەندروستی هەولێر داواییان کردووە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەینرێت، بەهەموو شێوەیەک ئەو لێدوانە ڕەتدەکەینەوە و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریش بەهیچ شێوەیەک لێدوانی لەم شێوەیەی بۆ هیچ ماڵپەڕ و پەیج و کەناڵێکی ڕاگەیاندن نەداوە، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەماو ڕاستیەکی تێدانییە و تەنها مەبەست لێی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی هاوڵاتییانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.