Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 21:24

لە عێراق ژمارەی تووشبووان به‌ کۆرۆنا که‌می کرد

له‌ چاو رۆژانی رابردوو
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: ئه‌مرۆ 787 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ئەوەش بەراورد بە دوێنی زیاتر لە 300 حاڵەت كه‌می كردووه‌.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش ژمارەی تووشبووان بەراورد بە چەند
رۆژی رابردوو، رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەی تۆماركردنی توشبووانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق كەمدەبێتەوەو تەنها 787 تووشبووی نوێ تۆماركراوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا ئاشکرایکردوە، تا ئێستا کۆی توشبوان گەیشتۆتە 14 هەزار و 268 کەس.

له‌م ماوه‌یه‌دا 22 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 392 کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندووە، 259 تووشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە چاکبوونەتەوە گەیشتە 5831 کەس.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا 8045 توشبوو لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 70 کەسیان لە ژێر چاودێری وردان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.