ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی شەهیدانی ٩ی حوزەیرانی شاری سلێمانیدا، پەیامێكی بڵاو كردەوە، دەیان تێکۆشەری سلێمانی لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون سووکایەتی بە جەنابی بارزانیی نەمر و هێما نەتەوەییەکانیان بکەن، بە دەستی جەللادی ئەو کات (زەعیم سدیق) بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کران. ئهمه دهقهكهیهتی:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
کەم ڕۆژ هەن کە بیرەوەری و یادی کارەسات و نەهامەتیی گەلی کوردستانی تێدا نەبێت. ئەمڕۆ ساڵیادی کارەساتێکی تری پڕ لە قوربانیدانی خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانییە. ٥٧ ساڵ بەر لە ئێستا لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣دا دەیان تێکۆشەری سلێمانی لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون سووکایەتی بە جەنابی بارزانیی نەمر و هێما نەتەوەییەکانیان بکەن، بە دەستی جەللادی ئەو کات (زەعیم سدیق) بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کران.
ئەو شەهیدە سەربەرزانە نموونەی نیشتمانپەروەری و ڕەسەنایەتی شاری سلێمانین. لەو یادە دڵتەزێنەدا سڵاو بۆ شەهیدانی ٩ی حوزەیران و سەرجەم تێکۆشەرە ڕەسەنەکانی سلێمانی دەنێرین.
مسعود بارزانی
٩ـی ٦ـی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.