Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:46

له‌ گه‌رمیان هێرش دەکرێتە سەر کارمەندێکی هاتوچۆ و بریندار دەکرێت

لەماوەی ڕابردوو دووەم جارە پەلاماری کارمەندی هاتوچۆ بدرێت
کوردستان TV
#7
100%


لەکاتی ئەرکی فەرمیدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک لەکارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان دەدات و برینداری دەکات، لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە، یٔەمڕۆ لەکاتی یٔەرکی فەرمیدا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک لەبەرامبەر بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی ناوشار دوای یٔەوەی مەفرەزەی هاتوچۆ یٔیجرایٔاتی لەگەڵدا دەکەن بەهۆی یٔەوەی ماتۆڕەکە بێ سەرەتایە و مۆڵەتی لێخوڕینیشی نیە لەوکاتەدا یٔامادەنەبوو هیچ شتێک تەسلیم بەکارمەندەکان بکات و پەلاماری کارمەندێکی هاتوچۆ دەدات بەناوی (ئەدیب محمد احمد) بەوهۆیەوە لەچەند شوێنێک دەموچاوی کارمەندەکە برینداردەکات، دواتر کارمەندەکە دەگوێزرێتەوە بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارە سەر.

لەیٔێستادا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە لەلایەن کارمەندەکانەوە تەسلیم بە پۆلیس کراوەو چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکین، بۆ گرتنە بەری ڕێکاری یاسای.

لەماوەی ڕابردوو دووەم جارە پەلاماری کارمەندی هاتوچۆ بدرێت لە کاتیٔ یٔەرکی فەرمیدا.

- وێنە ی کارمندەکە ( ئەدیب محمد ئەحمد ) کە یەکێکە لە کارمەندە چالاک و دلسۆزەکانی هاتووچۆی گەرمیان لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار سوپاس و پێزانینی ئاراستەکراوە .

ڕائدی هاتووچۆ
کارزان مجید
بەرێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە هاتووچۆی گەرمیان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.