بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایگهیاند: ئەو هاووڵاتیەی گەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە، پێش گەیشتنی گیانی لەدەستدابوو.
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین سەبارەت بە مردنی هاووڵاتییەک لە سنووری ئیدارەی راپەڕین:
ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 9ـ6ـ2020 کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵی دوای گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە و بینینی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ و ستافی تەندروستی و ئەنجامدانی رێکارە تەندروستییەکان، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئەو ئافرەتە پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەداخەوە کەسوکارەکەشی لە دەرەنجامی ئەو حاڵەتەدا هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاویان بەرامبەر ستافی نەخۆشخانەکە ئەنجامداوە و پەلاماری چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکەیان داوە، تەنانەت زیانیان گەیاندووە بە بەشێک لە پێداویستییەکانی ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.
لێرەشەوە داوا لە هاووڵاتییانی ئازیز دەکەین کە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەرەڕای خراپیی دۆخی دارایی و دواکەوتنی مووچەکانیان، شەو و رۆژ لە خزمەتی هاووڵاتییان بەردەوامن، پێویستە رێز لە ماندووبوونیان بگرین، نەوەک کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجامبدرێت.
هیواخوازین کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری خانەوادەکەشیان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.