وەزارەتی تەندروستی سی و چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر راگهیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، بیست و یەك پیاو و نۆ ئافرەت و چوار منداڵ، بیست و یەك بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و سێزدە تووشبوو نیشانەیان هەیە.
بیست و دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو).
یازدە تووشبوو دانیشتووێ قەزای چۆمان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.
وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.