هێشتا ته‌مه‌نم (5) پێنج مانگ و (7) رۆژ بوو به‌دنیا هاتبووم ، له‌خانوویه‌كی نیمچه كه‌مپدا كه حه‌وت ماڵه هه‌ژاری كرێچی پێكه‌وه له‌وحه‌وشه‌دا خۆشیی و ناخۆشییان له‌گه‌ڕه‌كی حاجی حان له ماڵی مام خێروڵڵا پێكه‌وه به‌ش ده‌كرد، باوكم له‌خۆشیی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره كوڕی پێبه‌خشیوه و یه‌كه‌م منداڵییه‌تی و هه‌روه‌ها ناو و كه‌سایه‌تی بارزانی نه‌مر و سه‌ره‌تای شۆرشی ئه‌یلوله و خۆشویستن و سۆزی بۆشۆرش ، مه‌لای مزگه‌وتی حاجی حانی بانگهێشتی ماڵه‌وه كردووه و به‌سرووتێكی ئایینی بانگ به‌گوێمدا دراو ناویان ناوم ( به‌رزان)
ڕۆژو هه‌فته‌و مانگ تێده‌په‌ڕێت و خانه‌واده‌كان سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیانن ، له‌ڕۆژی 9ی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه واته 1963 به‌فه‌رمانی خوێنرێژترین مرۆڤ زه‌عیم سدیق مسته‌فا فه‌رمانده‌ی لیوای 20 ی سوپای عێراق ، (من‌ع التجول) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له‌شاری سلێمانی وسه‌ربازه به‌عسییه‌كان زۆر بێ شه‌رمانه‌و دڕندانه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و شه‌لم كوێرم ناتپارێزم ، ره‌شبگیری له‌ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌ست پێده‌كات و به‌ده‌یان خه‌ڵكی كاسب و مامۆستا و تێكۆشه‌ر و ئه‌د‌یب و شاعیر و .... تاد ئه‌و شاره قۆلبه‌ست ده‌كه‌ن و ڕاپێچی گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی سلێمانی یان ده‌كه‌ن كه به ( حامیه‌ی سلێمانی ) ناسراوبوو ، وه ئه‌وانه‌ی خۆشیان حه‌شاردابوو له‌ترسی ئه‌و ڕه‌شبگیریه به‌ترس و له‌رزو دڵه‌كوتێ وه نا‌وێرن خۆیان به‌ده‌ربخه‌نه‌وه ، باوكم یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی له‌گه‌ڕه‌ك دا وه‌ك هه‌ندێ له‌دراوسێكانی خۆی شاردۆته‌وه ، گه‌ڕان و هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵان له‌ته‌واوی ئه‌و رۆژه بۆسه‌ر ماڵان به‌رده‌وام ده‌بێت ،له‌و حه‌وشه گه‌وره‌یه‌ی كه خانه‌واده‌كه‌ی من و شه‌ش ماڵی تری تێدا ژیاوه ،،، ته‌نها ژن و منداڵه‌كان له‌حه‌وشه‌كه‌دا به‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه ماونه‌ته‌وه سه‌ربازه دڕنده‌كان خۆیان ده‌كه‌ن به‌حه‌وشه‌دا به‌هات و هاوار و قیژاندن به‌سه‌ریاندا و پێیان ده‌ڵێن كوا پیاوه‌كانتان و ئه‌مانیش عه‌ره‌بی نازانن ته‌نها ژنی خاوه‌ن ماڵ كه‌مێك ده‌زانێ ، له‌وكاته‌دا كه‌من ته‌مه‌نم پێنج مانگ بووه و به‌باوه‌شیی دایكمه‌وه بووم گریاوم و گریانێكی بێ پسانه‌وه ، سه‌ربازه‌كانیش كون و قوژبنی ماڵه‌كان و سه‌ربان و حه‌وشه ده‌پشكنن ، منیش گریانه‌كه‌م بێزاركه‌ربووه له‌ودۆخه دژواره‌دا ، خاتوونی خاوه‌ن ماڵ به‌سه‌ر دایكمدا قیژاندوویه‌تی و وتویه‌تی ( گوڵێ به‌رزان بێده‌نگ كه بائه‌وه‌نده نه‌گری) یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كان گوێبیستی وشه‌ی ( به‌رزان ) ده‌بێت وده‌سڵه‌مێته‌وه و ناوه‌كه به‌گوێی ئاشنایه و به‌رپرسه‌كه‌ی تێده‌گه‌یه‌نێت و ده‌لێت گوێبیستی ناوی ( به‌رزان) بووم ،،، به‌رپرسه‌كه‌یان به‌زمانێكی زبر ده‌نه‌ڕێنێ به‌سه‌ریاندا و ده‌ڵێت ( كوا بارزان) خاتوونی خاوه‌ن ماڵیش ده‌ڵیت لێره نییه ئه‌م منداڵه ناوی بارزانه و ده‌گری ،، به‌رپرسه‌كه به‌ره‌و ڕووی دایكم دێت و به‌ڕق و كینه‌یه‌كی زۆره‌وه من له‌باوه‌شی دایكم ڕاده‌كێشێ و دایكم له‌تاوی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌یكاته شین شه‌پۆر و داواده‌كات منداڵه‌كه‌ی بده‌نه‌وه ، دواتر هه‌موو خاتوونه‌كانی حه‌وشه‌كه هاوسۆزده‌بن له‌گه‌ڵ دایكم و هه‌موو پێكه‌وه داواده‌كه‌ن من بده‌نه‌وه به‌دایكم ، به‌رپرسه‌كه من ده‌داته ده‌ست سه‌ربازێك و تا لای دوكانه‌كانی خه‌تیب سه‌ربازه‌كه من ده‌بات و دایكم و یه‌ك دووژنی دیكه به‌دوایاندا ده‌ڕۆن ، به‌ڵام وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه و لێشیان توڕه ده‌بن ، وه‌ك دایكم بۆی گێڕاومه‌ته‌وه وتی به‌باوه‌شیی سه‌ربازه‌كه‌وه بویت و هه‌رده‌گریایت و ئه‌وانیش بێزارببوون لێت ،، ئه‌و گرتن و دابڕینه له‌ئامێزی دایكم ماوه‌ی 3 كاتژمێر ده‌خایه‌نێ و لای سه‌ربازه‌كان ده‌مێنمه‌وه ، دواتر یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كان تكا له‌به‌رپرسه‌كه‌یان ده‌كات و ئه‌ویش بریارده‌دات و من ده‌ده‌نه‌وه به‌دایكم ،،،
دوای ئارامبوونه‌وه‌ی ژیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكم بۆماله‌وه و ڕووداوه‌كه‌ی بۆده‌گێڕنه‌وه ئیتر له‌وكاته‌وه بریار ده‌دات به‌گۆڕینی ناوه‌كه‌م بۆناوێكی عه‌ره‌بی و ناوییان لێنام ( جه‌مال ) .،،،،بەڵام سپاس بۆخوای گەورە برایەکی ئازیزی پێبەخشیم وناونرا بەرزان
له‌دوای (57) ساڵ و له‌یادی ئه‌و ڕۆژه شووم و خوێناوییه كه‌به‌سه‌ر شاری سلێمانیدا هات و ئه‌وكاره‌ساته جه‌رگبڕو پرئازاره و گوله‌بارانكردنی ده‌یان هاوڵاتی تێكۆشه‌ری سلێمانی له‌حامیه ، سه‌ری ڕیزو حورمه‌ت له‌ئاست گڵكۆی پیرۆزییان داده‌نه‌وێنم و یادیان هه‌میشه زیندوو و ڕۆحیان شاد بێت شه‌هیدانی نۆی حوزه‌یرانی 1963 ،،، بمرێ زوڵم و ڕووڕه‌شی بۆ زۆرداران و داگیركه‌ران .
جه‌مالی ده‌لاك 9/6/2020
ڕۆژی شومی 9ی حوزه‌یرانی 1963
ئه‌و ڕۆژه‌ی ناوم له ( به‌رزان ) ه‌وه گۆڕا بۆ (جه‌مال )
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.