به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنی نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان به رێنماییه ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاره‌كان توندتر ده‌كاته‌وه.
رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان هه‌میشه جه‌خت له پاكوخاوێنی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به باری ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه تا به‌هۆیانه‌وه مرۆڤ توشی نه‌خۆشی نه‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌و شوێنانه له‌م كاته‌دا زیاتر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
به‌سه‌ربه‌شتی ئاوات محمه‌د قائیمقامی سلێمانی ئاماده‌بوونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نانه‌وا و فڕینی سه‌مونخانه‌كان، له هۆڵی دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبوه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ پابه‌ندبونی ته‌واوی ئه‌وشوێنانه كرد كه پێویسته رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن و لیژنه‌كانیشی راسپارد له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی به داخستن سزابدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.