Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:50

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری راگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و بە میوانداری  وەزیرانی پلان دانان و ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێكردن و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوا داچوون و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبونەوەی ژمارە (5)ی ئاسایی خۆی لە دیوانی وەزارەت به‌رێوه‌چوو.

رایده‌گه‌یه‌نن ،  كە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرۆسەی چاكسازی و جێبەجێ كردنی پەیرەوی یاسای چاكسازی.

 لە كۆبونەوەكەدا، وەزیری دارایی وئابووری، ڕایگەیاند: پرۆسەی چاكسازی لە كارە هەرە لەپێشینەكانی ئەم كابینەیە، كە فاكتەری سەرەكیە لە پرۆسەی بەگژداچوونەوەی ئاڵنگاریە ئابووری و داراییەكان.

هه‌ر لە میانی كۆبونەوەكەدا بەشداربووان تیشكیان خستە سەر دۆخی دارایی و ئابووری ئێستای كوردستان و بژاردەكانی بەردەم حكومەت بۆ چارەسەر كردنی قەیرانەكان و سەركەوتن لە بواری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا.

 

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.