له به‌ڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٧٢ كه‌سی دیكه بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا‌وە.
له به‌ڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٧٢ كه‌سی دیكه بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا‌وە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٧٢ كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٨ هه‌زار و ٤٠٦ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تاكه، ٣٢ هه‌زار و ٩١ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ٧٣٩ هه‌زار و ٥٠٣ حاڵه‌ت.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، به‌ڕازیل كه له‌ڕووی ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین تۆماركردووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ڕووی ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه له دوای ویلاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.