لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى تهندروستی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە بهم شێوهیه:
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.