Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 17:11

داشکاندن لە نرخی بلیتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقییە دەکرێت

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پێداچونەوەی بە نرخی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی رێکارە کارگێڕییەکان بڕیاردراوە بلیتی گەشتکردن لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە داشکاندنی تێدابکرێت.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری نوێی گواستنەوە جگە لە گۆڕانکاریکردن لە بەڕێوەبەری بەشەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق، بڕیاردراوە بۆ گەشتیارانیش بلیتی گەشتکردن لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە داشکاندنی تێدابکرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  نرخی ئێستای هێڵی ئاسمانی عێراق لەگەڵ ئەو کەسانەی داهاتیان سنوردارە، ئەوانەی نەخۆشن یان خوێندکاران گونجاو نیە و لە ماوەیەکی نزیکدا سیستەمی کڕینی بلیت و ژمارەیەکی رێکاری دیکەش پێداچونەوەیان تێدا دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.