له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه لە ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 80 كه‌س ئه‌نجامدرابوو به‌یانى ئه‌مرۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رچوون كه سه‌رجه‌میان نێگەتیڤ «پاک» دەرچوون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت ، ھەروەک دوێنێش لەکۆی پشکنینەکان، زۆرینەی زۆریان کە 130 كه‌س بوون بەھەمانشێوە ئه‌نجامی پشكنینه‌كان نێگەتیڤ بون و خاڵی بون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەگەڵ ئەم ئاماژە دڵخۆشکەرانەشدا، دەبێت ھاوڵاتیان مەترسی ڤایرۆسەکە بە جیدیی وەربگرن و خۆیان بە تەواوی بپارێزن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.