بۆ جێبەجێكردنی رێنوێنییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا و سزادانی ئەو شوێنانەی رەچاوی رێنوێنییەكانی حكوومەت بۆ خۆپارێزی ناكەن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوونی رێنماییەكان پێكهێناوە و بەهۆی سەرپێچییەوە 40 بنكەی گەشتیاریش لە هەولێر داخران.
لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێرەوە 7 لیژنه بۆ ناو شاری هه‌ولێر پیكهاتووە و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كیش له شارۆچكه‌كان لیژنه‌ی تایبه‌تی خۆی پێكهێناوە، له ماوه‌ی 3 رۆژی كاركردنی لیژنەكە، زیاتر له 700 بنكه له‌ناو شاری هه‌ولێر و 150 بنكه و شوێن له ده‌رەوه‌ی شار به‌سه‌كراونەتە‌وه و ده‌ستكیش و ده‌مامك و رێنوێنی خۆپارێزی و ته‌ندروستی دراوەتە بنكه‌كان.
له ئه‌نجامی چاودێری و به‌دواداچوون 40 بنكه پابەندی رێنوێنییەكانی خۆپارێزی نه‌بوون و به‌داخستنی شوێنه‌كانیان سزادران و شوێنەكانیان ناكرێنەوە تا بە تەواوی پابەندی رێنوێنییەكان نەبن.
دانانى هه‌واڵ - شوان عزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.