له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگه‌یاند كه 4 نه‌خۆشى تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە
راشیده‌گه‌یه‌ه‌ن ، دوای پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٤۷) کەس.
ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.