- راگەیەندرا کە لە شاری نەجەف باشووری عێراق، ١٠٣ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە.
راگەیەندرا کە لە شاری نەجەف باشووری عێراق، ١٠٣ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركراوە.
لەوبارەیەوە میدیاکانی خۆجێی بڵاویان کردەوە کە سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەجەف رایگەیاندووە دوای ئەوەی پشکنین بۆ ١٠٣ کەس کراوە، دەرکەوتووە کە سەرجەمیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێن.
بەگوتەی سەرچاوەكە، تووشبووەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
تا ئێستا لە عێراق، ١٤ هەزار و ٢٦٨ كەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا ٣٩٢یان گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٨٣١ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.