Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 17:15

ئاڵوگۆڕ لە پۆستە ئیدارییەکانی سنووری ھەولێر دەکرێت

گۆڕانكاری لە پۆستی قائیمقامەکانیش دەكرێت
کوردستان TV
100%


هێمن قادر جێگری پارێزگاری ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئاڵوگۆڕ لە بەشێكی پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەكرێت و زۆربەی قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە.


جێگری پارێزگاری هەولێر راشیده‌گه‌ێنێت ،  لە کۆی 25 بەڕێوەبەری ناحیە لە سنووری پارێزگای هەولێر 16بەڕێوەبەری ناحیە ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت ‌و ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ش‌ 10 ى 6 ى 2020 بڕیاری ئاڵوگۆڕکردنەکەیان دەردەچێت.


هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ 16بەرێوەبەری ناحیەی سنووری پارێزگای هەولێر ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت ‌و ئامانجی ئەو ئاڵوگۆڕكردنەش تەنیا بۆ باشتركردنی ئیش‌وكاری ناو ناحیەكانە.

جێگری پارێزگاری هەولێر ده‌شڵێت ، هەفتەی داهاتوو گۆڕانكاری لە پۆستی قائیمقامەکانیش دەكرێت و  تائێستا یەكلایی بووەتەوە پێنج قائیمقام ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت

ئەو بەڕێوەبەری ناحیانەی کە ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت:

 تۆڵە مەهدی خۆشناو كە بەڕێوەبەری ناحیەی رزگارییە،  دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە

 كاروان عارف كە بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركەیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو

 ستار ئاغا، كە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووە دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە

ئەحمەد نەبی كە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشەكرانە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی كەورگۆسك

 كامەران حەسەن كە بەڕێوەبەری ناحیەی هیرانە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری

 نەبەز عومەر كە بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمەیە دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشەكران

 رابەر ساڵح كە بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپەیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هیران

 جەنگاوەر خالید كە بەڕێوەبەری ناحیەی سەڵاحەدینە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە

حامد ئیسماعیل كە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریرە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی سەڵاحەدین

 كاروان كەریمخان كە بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفانە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر

فەرزەنگ ئەحمەد كە بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەرانە، دەكرێت بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا

 مەغدید ئەحمەد كە بەڕێوەبەری ناحیەی دیانایە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان

 شاخەوان حەسەن كە بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان

 فەسیڵ حوسێن كە بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلانە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ‌

 عەبدولوەهاب مەحموود كە بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵەیە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران

 سوارە ئەكرەم كە بەڕێوەبەری ناحیەی كەورگۆسكە، دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.