قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ رێگری كردن له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشیاری خه‌ڵك و خۆپارێزییه له مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا , ده‌شڵێت له‌م قۆناغه‌دا به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش گرنگترین كاره هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان بگیرنه‌به‌ر چونكه رۆژ له دوای رۆژ مه‌ترسیه‌كه زیاتر ده‌بێت
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 10 حوزه‌یران 2020, ئاوات مه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانی" پزیشكان و كارمه‌ندان و ده‌رمان و دان "ی سلێمانی كۆبووه‌وه رایگه‌یاند : هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی مه‌ترسی بڵابونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنادایه‌و ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌هه‌وڵ و دڵسۆزی هه‌موولایه‌كه تاكو سنورێك له به‌رده‌م ئه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه خێرایه‌ی كۆرۆنا دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه دۆخێكی ته‌واو مه‌ترسیدار ,
قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند : رۆژ له دوای رۆژ مه‌ترسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و ئه‌م دۆخه‌ی كه ئێستا تێیداین واده‌خوازێت ئاستی پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان زیاتر بكه‌ین و رێگه نه‌ده‌ین ڤایرۆسه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه‌بكات , ئاوات محه‌مه‌د ووتیشی: ته‌نیا به پابه‌ند بون ده‌توانین رێژه‌ی توشبوان و گیان له ده‌ستدان كه‌م بكه‌ینه‌وه و خۆشبه‌ختانه ئێستا پابه‌ندبونی خه‌ڵك زیاتره و داوا له هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌كه‌ین به‌ته‌واوی خۆیان بپارێزن و له‌كاتی چونه‌ده‌ره‌وه و بازاڕكردن و سه‌ركاره‌كانیان خۆیان به‌دوور بگرن له قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌ركاربهێنن , ئه‌مه ته‌نیا رێگه‌یه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا,
ئاوات محه‌مه‌د قائیمامی سلێمانی ده‌ستخۆشی له سه‌ندیكاكانی" پزیشكان و كارمه‌ندان و ده‌رمان و دان "ی سلێمانی كرد بۆ ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی ده‌یبینن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و راشیگه‌یاند له‌رێگه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان و تیمه‌كانی تری چاودێری رێگه له هه‌ر جۆره قۆڕخكاری و گرانكردنێكی پێداویستیه پزیشكیه‌كان ده‌گرن و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له رۆژانی داهاتوودا ده‌مامك و ده‌ستكێش و پێداویستیه‌كانی پاكژكردنه‌وه به گونجاوترین نرخ له بازاڕه‌كاندا بفرۆشرێت و بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان, قائیمقامی سلێمانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی سلێمانی كرد و داوای لێ‌كردن متمانه‌یان به دامه‌زراوه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌بێت و به بڕوابونیان خۆیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.