Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 14:47

مستەفا کازمی: ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستان ئەنجام دەدەین

سەرۆكوەزیرانی عێراق له‌ مووسڵ پردی حورییەی كرده‌ووە
کوردستان TV
100%


سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی: رێگە نادەین ئەوەی پێشتر رووی دا، دووبارە ببێتەوە و ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری و راوەدوونانی تیرۆریستان ئەنجام دەدەین.


سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند کە رێگە نادەن ئەوەی پێشتر رووی دا، دووبارە ببێتەوە و ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری و راوەدوونانی تیرۆریستان ئەنجام دەدەن.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاو کردووەتەوە و تیادا هاتووە کە مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لە رێورەسمێكدا، پردی حورییەی كردووەتەوە.

ماوەی چوار ساڵ بوو پردی حورییە بەهۆی شەڕەكانی دژبە داعش بەشێكی خاپووربووبوو.

بەپێی رایگەیەندراوەكە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ مووسڵ، مستەفا كازمی موزەخانەی شارستانیی لە شارەكە بەسەركردووەتەوە و دواتر سەردانی مزگەوتی نوری كردووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە كە مستەفا كازمی لە میانی سەردانەكەی بۆ مزگەوتی نوری گوتی: "رێگە نادەین ئەوەی پێشتر رووی دا، دووبارە ببێتەوە و ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری و راوەدوونانی تیرۆریستان ئەنجام دەدەین.

ئەمڕۆ لە شەشەمین ساڵیادی كەوتنی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق بەدەستی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی سەردانی شارەكەی كرد و لە میانیدا لە بارەگای فەرماندەیی ئوپەراسیۆنەكانی نەینەوا لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكان كۆبوویەوە.

رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ھاوینی ٢٠١٤، زۆربەی ناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای عێراق لە پارێزگاكانی نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەددین، دیالە و كەركووك كۆنترۆڵ كرد كە بە نیوەی خاكی ئەو وڵاتە مەزندە دەكرێت.

دواتر ھێزە عێراقییەكان لە ٢٠١٧دا بە پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.