دوای ئهوهی پشكنین بۆ ئهندامانی پهرلهمان و ژمارهیهك فهرمانبهری پهرلهمانی كوردستان كرا، چهند پشكنینێك ئهرێنی بووه، كه یهكێك لهوانه هی پهرلهمانتارێكی كوردستانه لهگهڵ چهند فهرمانبهرێكی دیكه.
سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان لهو بارهیهوه راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا رایدهگهیهنێت، پشكنین بۆ 197 ئەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدراوه و چەند حاڵەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن، كه دواتر لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە وردەکارییەکان رادەگەیەنریت.
دهقی راگهیاندراوی سهرۆكایهتى پهرلهمانى كوردستان :
دوای ئەوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا ، حالەتیکی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە ناو فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان هەبوو، وەک پابەند بوونیکی تەواو بە رینماییە تەندروستییەکان ، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا کەپشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانبەرانی پەرلەمان بکریت. رۆژی ٩ ی ٦ ی ٢٠٢٠ ، بە سوپاسەوە ، چەند تیمیکی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی ، لەسەر رینمایی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و ١٩٧ ئەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدا. دیارە بە داخەوە ، چەند حالەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن و دواتر لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە وردەکارییەکان رادەگەیەنریت.
وەک پابەند بوون بە رینماییە تەندروستیەکان کە دەبیت سەرجەم بەرکەوتووەکان خۆ پاریزی بکەن و کەرەنتین بکرین ، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا، سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگریت.
ئاگاداری تەواوی ئەو ئەندامە بەریزانەی پەرلەمان دەکەین کە تا ئیستا پشکنینی کۆرۆنایان نەکردوە لە زووترین کات پشکنینەکە ئەنجام بدەن و ئەنجامەکەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بنیرنەوە.
بە هەمان شیوە دیوانی پەرلەمانی کوردستان راسپیردراون ، بە هەماهەنگی لەگەل تیمە پزیشکییەکان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی دیکەش بکرین کە تا ئیستا پشکنینیان بۆ نەکراوە.
لێرەوە ، جاریکی دیکە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ، پابەندی تەواوی رینماییە تەندروستییەکان بن و خوای گەورە هەموو هاولاتیانی کوردستان و ولاتەکەمان پاریزراو بکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.