Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:22

عێراق ( 1146) تووشبووی به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یاند

کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان گەیشتە سه‌رووی 15 هەزار
کوردستان TV
#16
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆماركردنی هەزارو 146 تووشبووی نوێی كۆرۆنا راگه‌یاند، كە زۆربەیان دانیشتووی به‌غدان.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزارو 146 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.

34 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەرانسەری وڵات بەهەرێمی كوردستانیشەوە تۆماركراوە.

کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 15 هەزار و 414 توشبوو، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 774  کەس لە کەرەنتین ماونەتەوە، شەش هەزار 214 کەس چاکبونەتەوە، 426 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.