وهزارهتی تهندروستی 8 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئیدارەی راپەڕین راگهیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی راپەڕین دەستنیشانکران، شەش پیاو و دوو ئافرەت، دوو تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە،
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/قەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانبەران، گوندی ھێرۆوشێنێ.
سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەرەکەکانی قەلات و بنارسجن.
وەزارەتی تەندروستی
١٠ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.