له‌ئێستادا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه وه‌رزی گه‌رما ده‌ستیپێكردووه، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له‌زیادبوونه و پزیشكان پێیانوایه چالاكی كۆرۆنا هه‌ر ده‌مێنێت و په‌یوه‌سته به پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه.
دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له پزیشكان داوای زیاتر پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن وه‌كو پزیشكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن پابه‌ندبوون خاڵی سه‌ره‌كی خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌شێك له پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نایه‌ت و بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت رۆژانه هاووڵاتیان خۆیان پابه‌ندی خۆپارێزی و تاكپارێزی بن.
پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر رۆژانه سه‌رووی 30 تووشبوو له هه‌رێمی كوردستان تۆمار بكرێت ده‌توانین ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگاته سه‌رووی 100 تووشبوو له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ ناكرێت.
شایه‌نی باسه چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چین بڵاویان كردۆته‌وه، ژیان بە شێوەیەکی ئاسایی گەڕاوەتەوە بۆ شاری وهان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه شەقامەکانی وهان جەنجاڵ و پڕ لە جوڵەیە، بەڵام هاووڵاتیانی ئەو شارە بە دەمامک و خۆپارێزییەوە دەچنە شوێنە قەرەباڵغەکان.
به‌پێ دواین ئامار سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سەرتاسەری جیهان زیاتر لە حەوت ملیۆن تووشبووی به‌م ڤایرۆسه تێپه‌راند.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.