Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 14:51

پەرلەمانی عێراق دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی رەتکردەوە

سێ سەرۆکایەتییەکە و پلە باڵاکان ناگرێتەوە
کوردستان TV
100%


بە دەنگی 174 پەرلەمانتار بڕیاردرا، کە مووچەی هەریەک لە فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینان کەمنەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزه‌یرانی 2020، لە دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا پرسی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق خرایە دەنگدانەوە و لە ئەنجامدا، بە دەنگی 174 پەرلەمانتار بڕیاردرا، کە مووچەی هەریەک لە فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینان کەمنەکرێتەوە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، بڕیارێكی پەسەندكرد كە بەهیچ شێوەیەك دەستكاری مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەلایەن حكومەتەوە نەكرێت.

حەلبوسی  گوتیشی: بڕیارەكە بەو جۆرەیە كە حكومەت بەبێ دەركردنی یاسا، مافی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەننشینانی نابێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه‌ بڕیاره‌دا هاتووه‌، بریاره‌كه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانتاران و پله‌ تایبه‌ت و باڵاكان ناگرێته‌وه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.