Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:36

لە بڵندگۆی مزگەوتەکان هاووڵاتییان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌

لە مەترسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#16
100%


لە دوای بانگەكان، هاووڵاتییان لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ لە بڵندگۆی مزگەوتەكان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی لیژنەی دیوان هاتووه‌، لەسەر ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە لە پێویستی بەشداریی هەموو كەرتەكانی دەوڵەت بە دامەزراوە ئاینییەكانیش لە بابەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان و ڕۆشنبیركردنیان لەبارەی پەتای كۆرۆنا، هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەقفی شیعی و شوننی كرا بۆ پەخشكردنی تۆماری دەنگی كە ڕێنمایی خۆپارێزی لە كۆرۆنا لەخۆدەگرێت و پێش هەموو بانگدانێك لە حسێنییەكان و مزگەوتەكان پەخش دەكرێت، ئەمەش بۆ مەبەستی هاوبەشیكردن لەپێناو پتەوكردنی هۆشیاریی هاووڵاتیان.

ره‌زامه‌ندی له‌ حكوومەتی عێراقیش وه‌رگیراوه‌ لە ڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەكان و حسەینییەكانەوە، لە دوای بانگەكان، هاووڵاتییان لە مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار بكرێنەوە.

بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1146 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا و 34 كەس گیانیان لەدەستداوە و 383 كەسیش چاكبوونەتەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.