چهكدارانی داعش لە گوندی بان شاخ لە شارۆچکەی داقوق ھێرشی كردۆته سەر سوپای عێراق ژمارهیهك سهربازی عێراقی برینداربوونه.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: کەمێک پێش ئێستا داعش لە گوندی بان شاخ لە شارۆچکەی داقوق ھێرشی كردۆته سەر سوپای عێراق لیوای 45 بە ھۆیەوە سەربازیەک کوژراوە و ژمارەیەک سەرباز برینداربوونە.
بەپێ زانیاریەکانی کوردستان تیڤی تیرۆرستانی داعش بە گولە ھاوەن ھێرشیان کردوتە سە ر خاڵیەکی سۆپای عێرق فوجی یەک لیوای 45 فرقەی 11 لە نێوان گوندی عەتشانە و بان شاخ بە ھۆیەوە بەپێ ئامارەکان سەربازیەک بە ناوی عامر سالم کوژراوە وپێنج سهربازی دیكهش بریندار بوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.