لە گوندی رەبعو له شاری مەسیافی سوریا خەڵکی بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانیان پەنا دەبە بەر مەزاری ئەبو تاقە، کە ڕێڕەوێکی باریکی ٣٢ بە ٢٣ سانتیمەترییە.
ئەم ڕێڕەوە باریکە لەسەر مەزاری شێخێک بەناوی یوسفی کوڕی عەفیف الدینی نەوەی جەعفەری کوڕی ئەوتالیبەوە دروستکراوە.
بەگشتی سەردانکەرانی ئەم مەزارە شوێنکەوتووی ڕێبازی عەلەوی (نەسیری)ن.
ئەگەر کەسێک تۆمەتی دزی یان داوێنپیسی یان تەنانەت درۆیەکی بچوکیشی درابێتە پاڵ، داوای لێدەکرێت کە بەناو ڕێڕەوەکەدا تێپەڕێت، ئەگەر توانی لەوسەرەوە بێتەدەرەوە، ئەوا پاک و بێتاوانە، بەڵام ئەگەر نەیتوانی، هەر تۆمەتێکی پێشتر درابوویە پاڵی وەڕاست دەگەڕێت و تاوانبار دەبێت.
پەیڕەوانی ڕێبازەکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەبو تاقە هیچ جیاوازییەک ناکات لەنێوان کەسێکی لاواز و یەکێکی دیکەی قەڵەودا.
ژێدهر/ garmiyan24
بهڤیدیۆ.. دادگای ئەبو تاقە چییە؟
هیچ جیاوازییەک ناکات لەنێوان کەسێکی لاواز و یەکێکی دیکەی قەڵەودا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.