دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاگر له دوكانێكی فرۆشتن و چاككردنه‌وه‌ی ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان (موبه‌ریده) له گه‌ڕه‌كی كوێستانی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كه ئاگری تێبه‌ربوو و زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی لێكه‌وته‌وه.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێرمان پێیڕاگه‌یاندین: ئاگره‌كه به‌هۆی گرگرتنی پووشی موبه‌ریده‌یه‌كه‌وه باڵه‌خانه‌یه‌كی چوارنهۆمی له‌گه‌ڕه‌كی كوێستان ئاگری تێبه‌ربوو ودوا به دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و به‌رگری شارستانی هه‌ولێر گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه په‌یژه‌ی سه‌لامه‌تی نه‌بووه چه‌ند كه‌سێك له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا گیریان خواردبوو و به‌داخه‌وه گه‌نجێكی ڕۆژئاوای كوردستانیش به‌هۆی سووتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا ئه‌مه سه‌رباری زیانه مادییه‌كان كه زیانێكی ماددی گه‌وره به‌ر باڵه‌خانه‌و دوكانه‌كانی خواره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.