Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 09:45

لیژنەی ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی: ئەگەر پابەندنەبین قوربانیەکان زیاتر دەبن

چەند بڕیارو ڕێنماییەکی پێویست بە دۆخی ئێستا دەرکران
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قۆناغە مەترسیدارەکانی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆناو چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی گفتوگۆی لەسەر کراو جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی چاودێریکردن و خۆپارێزیی و هەماهەنگیی نێوان خەڵک و دامودەزگاکانی دەوڵەت کرانەوە.
چەند بڕیارو ڕێنماییەکی پێویست بە دۆخی ئێستا دەرکران، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەموولایەک ئاگاداردەکاتەوە، کە ئەگەر پابەندی خۆپارێزیی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن هەڕەشەیەکی جدیی لەسەر ژیان و گوزەرانیان دروست دەبێت و ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.