Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:34

بەشار ئەسەد؛ سەرۆک وەزیرانی سووریای لە کارەکەی دوورخستەوە

بەهۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانی دارایی سووریا لە کارەکەی دوورخراوەتەوە
کوردستان TV
100%

بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا، عیماد خەمیسی سەرۆک وەزیرانی سووریای بە بڕیارێکی فەرمی لە کارەکەی دوورخستەوە.

عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون و لە بری ئەو، حوسێن عرنوسی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەست بەکار دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆک وەزیران بەهۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانی دارایی سووریا لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

عیماد محەمەد خەمیس، لە ساڵی 2016ـەوە سەرۆک وەزیرانی سووریایە و پێشتر لە ساڵانی 2011  بۆ 2016 وەزیری کارەبای حکومەتی سووریا بووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.