وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی ئاڕاسته‌كردنی ره‌شنوسێك بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی زیاتر ده‌درێته كه‌رتی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی كار و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی كه‌رتی گشتی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان، دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بانكه ئه‌هلیه ناوخۆیی و بیانیه‌كان ئاماژه‌ی به گرنگی بانكه ئه‌هلیه‌كان كردوه، له‌خستنه جوله‌ی بازاڕ و سود وه‌رگرتن له ژێرخانی مرۆیی ناوخۆی كه له‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێم پێویست و گرنگه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه باس له هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان بانكه ئه‌هلیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت كرا به‌تایبه‌ت دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان و هه‌نگاونان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ته‌واوی بانكه ئه‌هلیه‌كانی ناوخۆی و بیانی كه له‌هه‌رێم كراونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی پلانی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت كرا كه وه‌زاره‌تی پلاندانان سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ڕاوبۆچونی سێكته‌ره جیاجیاكانی كه‌رتی تایبه‌ته له‌وباره‌یه‌وه، به‌مه‌به‌ستی داڕشتن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه بڕیاره ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات، كه له‌و رێگه‌یه‌وه كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی زیاتری پێده‌درێت بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی كه‌رتی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.