Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 07:45

تەندروستی سلێمانی: ئەگەر هاووڵاتیان خۆیان نەپارێزن، دۆخەکە زۆر مەترسیدار دەبێت

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی : توانای پزیشکان و نەخۆشخانەکان سنووردارە
کوردستان TV
100%

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند، توانای پزیشکان و نەخۆشخانەکان سنووردارە، ئەگەر هاووڵاتیان خۆیان نەپارێزن، دۆخەکە زۆر مەترسیدار دەبێت.

ناوبراو هۆشداریی دەدات لەوەی، بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین و دەرمان و پێدوایستی پزیشکیی، تووشبووانی کۆرۆنا زیاتر کۆچی دوایی دەکەن ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات.

د. سەباح دەڵێت، نەخۆشخانەمان هەیە، بۆ حەوت کەس کراوە، بەڵام 30 کەس ئۆکسجینی لێ وەردەگرێت، لێتان ناشارمەوە رەنگە بەهۆی قەرەباڵغی و لۆودەوە، رزگاکردنی تەواوی نەخۆشەکان ئەستەم بێت.

ئەم لێدوانەی د. سەباح لە کاتێکدایە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 85 تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون و پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.