Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 07:37

1261 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا 16 هەزار کەسی تێپەڕاند
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، هەزار و 261 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا 16 هەزار کەسی تێپەڕاند.

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نۆ هەزار و 342 کەس پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە، ئەنجامی پشکنینی هەزار و 261 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، 31 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتیی ئەوانەی تائێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشکنینیان بۆ کراوە گەیشتە 339 هەزار و 868 کەس.

تووشبووانی نوێی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی شارەکان بەم شێوەیە:-

بەغدا: 564 کەس

واست: 233 کەس

دیوانیە: 94 کەس

میسان: 76 کەس

دیالە: 70 کەس

سلێمانی: 58 کەس

کەربەلا: 33 کەس

بابل: 26 کەس

بەسرە: 23 کەس

کەرکووک: 16 کەس

نەجەف: 14 کەس

هەولێر: 11 کەس

موسەنا: 11 کەس

نەینەوا: 9 کەس

سەلاحەددین: 9 کەس

زیقار: 8 کەس

دهۆک: 3 کەس

ئەنبار: 3 کەس

 

31 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە، بەپێی شارەکان بەم شێوەیە:-

بەغدا: 16 کەس

میسان: 3 کەس

زیقار: 3 کەس

نەجەف: 1 کەس

کەرکووک: 1 کەس

دیالە: 1 کەس

واست: 1 کەس

بەسرە: 1 کەس

بابل: 1 کەس

ئەنبار: 1 کەس

موسەنا: 1 کەس

سەلاحەددین: 1 کەس

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.