ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ٤٠٠ ملیار دینارەكە بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-
ئه‌و ٤٠٠ ملیار دیناره‌ی كه حكوومه‌تی فیدراڵ له ماوه‌ی رابردوو خستیه سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، كه پێشتر مانگانه ٤٥٣ ملیار دینار بوو. به‌ڵام به هۆکاری سیاسی و قەیرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به بڕێكی كه‌متره‌وه خراوه سه‌ر ئەژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی لە گەل کۆمپانیاکانی نەوت کرد کە ماف وشایستە داراییەکانی خۆیان بۆ ماوەیەک دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا ٣٧٥ ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف وشایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان کۆبکرێتەوە، هەوەروەها ١٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە لە چەند کۆمپانیایەکی نەوتی قەرز کرا و وێڕای ئەمەش بڕی ١٣٨ ملیۆن دۆلار (کە بە دینار دەکاتە ١٦٥ ملیار و ٧٢٥ ملیۆن),لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێک قەرز کرا و لەگەل ١٧ ملیۆنی هاوپەیمانان و ٧٥ ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا کۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بکرێت.
چەند رۆژێک دوای جەژن ئەو گوژمەیەی بەغدا گەیشت. بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ر له گواستنه‌وه‌ی٤٠٠ ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی ١٢ ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها ٣٨٨ ملیار بۆ هەرێم مایەوە.
له‌و ٣٨٨ ملیار دیناره، بڕی ١٦٥ ملیار‌و ٧٢٥ ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە.
ئێستا بڕی ٢٢٢ملیار و ٢٧٥ ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە، ئەوجا یان دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.