گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک رايگەیاند، هەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
حەمزە رەزیكی، گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 108 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراون کە 42 کەسیان چاکبوونەتەوە و 66 کەسیان ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا چالاکە.
پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوو سێ کەس لە پارێزگای دهۆک تووشی ڤایرۆسەکە بوون کە ئەندامانی خێزانێکن. پیاوێکی تەمەن 36 ساڵ، ئافرەتێکی تەمەن 33 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 15 مانگ بوون، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و لەکەرەنتین بوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆكن.
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەزار و 711 کەسن کە 35 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 123 تووشبووش لەژێر چاودێریی پزیشکدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.