لە گەرمیان پێنج تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و 22 كەسی دیكەش بەرەو پاكبوونەوەی پشكنینەكانیان دەچن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاندووە، پێنج تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و لەنەخۆشخانە دەردەچن، 22 كەسی دیكەش بەرەو پاكبوونەوەی پشكنینەكانیان دەچن، سەرجەم پشكنینەكان لەتەندروستی گەرمیان ئەنجامدراون.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و (٧٢) تووشبووی نوێش تۆمار كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.