Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 07:35

لەهەولێر بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان 72 شوێن داخران

ژووری ئۆپراسیۆنی هەولێر: پێویستە هاوڵاتیان و کاسبکاران دەمامک و دەستکێش ببەستن
کوردستان TV
100%

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسنوری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، 72 شوێن داخران.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسنوری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، 72 شوێن داخران.

ئاماژەی بەوەکردوە، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی و پاراستنی هاوڵاتییان و بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواکارن لە سەرجەم هاوڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر باسی لەوەشکردوە، بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە هاوڵاتیان و کاسبکاران دەمامک و دەستکێش ببەستن، تاوەکو بەهەمووان تەندروستی و سەلامەتی شارەکە ببپارێزن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.