د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، کە ژمارەیان 180 تووشبووە.
ئاماژەی بەوە کرد، ئەو تووشبووانە لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن و زۆربەیان نیشانەکانی نەخۆشییەکانیان هەیە.
به‌م پێیه‌ش کۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 1891 تووشبوو کە 559 کەسیان چاکبوونەتەوە و 35 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان وتیشی" له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا بۆ دووه‌م جار وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، بودجه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دابینكردنی خه‌رجی و پێداویستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دابینكرد.
هه‌روه‌ها گوتی" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیاریدا خه‌رجی درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كۆرۆنا بگرێته ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.