Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 07:41

کازمى: گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن و تایفەگەری داعشیان بەهێزکردەوە

 مستەفا کازمی: حکومەتەکانی پێشوو سەرکەتوو نەبوون
کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو بە ئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتیان رازی بووە لە دۆخێکی نائاساییدا پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت، لە ئێستاشدا عێراق ئابوورییەکی درۆینەی هەیە کە ئەویش نەوت دەفرۆشێت و بەسەر وەزارەتەکاندا دابەشی دەکات.

وتيشى" حکومەتەکانی پێشوو لە دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێز و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات سەرکەتوو نەبوون، دەشڵێت، گەندەڵی، خراپە بەڕێوەبردن و تایفەگەری داعشیان بەهێزکردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێ بواردا گەندەڵی و بەهەدەردان هەیە، بۆ نموونە عێراق ساڵانە دوو ملیار دۆلار بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران تەرخان دەکات، بەڵام ئەو گەنمە سودی لێوەرناگیرێت و لە کۆگاکاندا زۆربەی تێکچووە.

سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕوو، ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق بە رادەی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتێکی بچووک دەبێت و حکومەت نزیکەی چوار ملیۆن موچەخۆری هەیە، کە بۆ ژمارەی دانیشتوانی عێراق نزیکەی 300 هەزار فەرمانبەر رێژەی ستانداردی جیهانیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.